زانکۆی نۆڵج، لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێبەری کۆدی کوردستانی بۆ بیناکردنی قوتابخانە سەوزە سەردەمەکان بەشدارە.
د. خسرو کاکل، مامۆستای بەشی ئەندازیاری ژینگەی کۆلێژی ئەندازیاری – زانکۆی نۆڵج، لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێبەری کۆدی کوردستانی بۆ بیناکردنی قوتابخانە سەوزە سەردەمەکان بەشدارە.
ئەم ڕەشنووسە بە هەماهەنگی UNICEF و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، و لەسەر ڕێنماییەکانی World Bank و R.I.G.H.T، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، HASSAR و زانکۆی نۆڵج ئامادە کراوە و بۆ قۆناغی داهاتوو پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.