سەردانی مەیدانییان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی HITEX
بە سەرپەرشتی مامۆستا سازان کەمال و مامۆستا غەسان، فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر، لە زانکۆی نۆڵج سەردانێکی مەیدانییان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی HITEX ئەنجامدا.
ئامانج لەم سەردانە، لەنزیکەوە ئاشنابوونی قوتابیان بوو بە نوێترین پێشکەوتنەکانی دنیای تەکنەلۆجیا، ژیریی دەستکرد و پرۆژە نوێیەکانی بواری ئایتی و ئەندازیاری.