سوپاس و پێزانین بۆ قوتابییەکی زانکۆى نۆڵج
فێرخواز ئاراس قادر حکیم، قوتابی قۆناغى چوارەمى کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی نۆڵج، بەهۆی بەشداری و تواناکانی لە بواری تەکنەلۆجیا و دروستکردنی وێبسایتی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردنی فێرخوازانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، جێگای سوپاس و پێزانینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەم کارە بە هەنگاوێکی گرنگ بەرەو دیجیتاڵکردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا، ئاسانکردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و پشتگیریکردنی قوتابیان هەژمار دەکرێت، و نموونەیەکە لە توانای گەنجانی کورد لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ خزمەتکردنی پەروەردە و خوێندن.
ئەم دەستکەوتە مایەی شانازییە بۆ قوتابی ئاراس قادر حکیم و زانکۆی نۆڵج، و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆی دەخوازین.