کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج، پانێڵێکی زانستی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک ڕێکخست
له مانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی، کۆلێژی زانست له زانكۆی نۆڵج، پانێڵێکی بهناونیشانی(هۆشیاری شێرپهنجهی مهمك) به بهشداری هەریەک لە بەڕێزان پزیشکی پسپۆڕ (د.سامیە جلال فقی) و (د.ڕەنگین نوری والی)، بە میوانداری فێرخوازانی ئامادەیی ڕێکخست و زیاتر لە 250 فێرخواز بەشداربوون.
ئەم پانێڵە لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست، مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی ڕێکخرابوو، زیاتر لە 250 فێرخوازی ئامادەیی نانەکەلی کچان، ئامادەیی هەولێری کچان و ڕێواسی کچان بەشداریان لەو پانێڵە کرد.
ئامانجی پانێڵەکە هۆشیاری تەندروستی و هاندانی خانمانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە، بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، کۆلێژی زانست، ڕێزلێنانی بە پانێڵیستەکان و ستافی ئەکادیمی بەخشی لە پای ئەرک و ماندووبوونیان بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان و فێرخوازان.