هەڵسەنگاندنی کاریگەریی کتێبەکانی گفتوگۆ بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بیانی
بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی بەسوود بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی کاریگەریی کتێبەکانی گفتوگۆ بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بیانی) بەڕێوەبرد، کە لەلایەن ئەیوب مەهدی پێشکەش کرا. لە سیمینارەکەدا گرنگییەکانی هەڵسەنگاندنی سیلابەسی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و ڕێوشوێنی گونجاوکردنی بابەتەکانی گفتوگۆ بۆ باشترکردنی کارلێکی ناو پۆل باس کرا.