کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکان لە زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی زانستی لەژێر ناونیشانی دڵنیایی جۆری ڕێکخست

کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکان لە زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی زانستی لەژێر ناونیشانی دڵنیایی جۆری ڕێکخست

سیمینارەکە لەلایەن (م.ی. ڕاژان عومەر محەمەد) بەرپرسی دڵنیایی جۆریی کۆلێژ و مامۆستا لە بەشی کارگێڕیی کار پێشکەش کرا.

لەم سیمینارەدا بە وردی تیشک خرایە سەر ڕێنماییەکان و خاڵە سەرەکییەکانی ئەرک و بەرپرسیارییەتی مامۆستایان لە ڕووی دڵنیایی جۆرییەوە.

لە ناوەڕۆکی سیمینارەکەدا، بە شێوەیەکی ورد باس لە گرنگی دڵنیایی جۆری لە پرۆسەی فێرکردن و خوێندنی ئەکادیمی کرا و تیشک خراوە سەر ڕێنمایی و پێوەرە سەرەکییەکانی دڵنیایی جۆری، هەروەها ئەرک و واجباتی مامۆستایان لەم بوارەدا.

هەروەها، جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پێوەر و ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری کرا، بە مەبەستی بەهێزکردنی کوالێتی پرۆسەی ئەکادیمی و بەردەوامبوون لە باشترکردنی ئاستی خوێندن و فێرکردن.

ئەم سیمینارەش بەشێکە لە چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکانی زانکۆی نۆڵج، کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و فێرکاری و بەهێزکردنی کەلتووری دڵنیایی جۆری لە ناو کۆلێژەکاندا بەڕێوەدەچن.
 

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]