زانکۆی نۆڵج لە مەڕاسیمی دەرچووانی فێرخوازانی سابیس ئامادەبوو
نوێنەرانی زانکۆی نۆڵج، ئامادەی مەراسیمی دەرچووانی فێرخوازانی قوتابخانەکانی سابیس بوو لە شاری هەولێر
سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز دەشتی حاجی نەجم الدین، پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، ئامادەی بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆبوونەوەی فەرمیی دەرچووانی قوتابخانەکانی سابیس لە هەولێر بوون.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی شوەیفات لە هەرێمی کوردستان و عێراق، مەراسیمێکی گەورە لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی شوەیفات ئەنجامدرا، هاوکات زانکۆی نۆڵج لە پێشانگەی نێو قوتابخانە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ئامادەبوو ئەمە جگە لەوەی نوێنەرانی زانکۆی نۆڵج لە یادی ئەو مەراسیمەدا ئامادەییان هەبوو.