زانکۆی نۆڵج و کۆمپانیای وینسم یاداشتنامەی لێکگەیشتن واژوو دەکەن
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و پیشەیییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ فێرخوازان، زانکۆی نۆڵج (Knowledge University) و کۆمپانیای وینسم (Winsome Company)، بە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامی کۆلیژی زانست بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان (MoU) واژوو کرد.
ئەم ڕێککەوتنە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوان لایەنی ئەکادیمی و کەرتی کار، تاوەکو دەرفەتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانا لە بواری پزیشکی و تاقیگەیدا بۆ قوتابیان بڕەخسێنێت.