ژێرخانی دیجیتاڵ وەک بنەمای کارگێڕی پشتبەستوو بە زیرەکی دەستکرد
کۆلێژی کارگێڕی و دارایی – بەشی ژمێریاری لە زانکۆی نۆڵج، سێمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «ژێرخانی دیجیتاڵ وەک بنەمای کارگێڕی پشتبەستوو بە زیرەکی دەستکرد» بەڕێوەبرد، کە لەلایەن ئەندازیار ستار حۆستانە و ئەندازیار ڕێبین محەمەد لە کۆمپانیای Optimal / Code Lab پێشکەش کرا.
لە سێمینارەکەدا گرنگی ژێرخانە دیجیتاڵییە بەهێزەکان لە پشتگیری گواستنەوە بۆ سیستەمە کارگێڕییە پشتبەستووەکان بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها جۆرەکانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییەکانی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە وێنەیەکی گشتی لە کار و چالاکییەکانی Code Lab لە بواری پەرەپێدانی نەرمەکاڵەکان، خراونەتەڕوو.
ئەم سێمینارە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو.