سیمینارێکی زانستی لەسەر هۆشیاریی زیرەکی دەستکرد لە خوێندنی باڵا | Knowledge University
بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانست، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «هۆشیاریی زیرەکی دەستکرد لە خوێندنی باڵا» ڕێکخست، کە لەلایەن م.ی. بنار نورەدین پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا گرنگی تێگەیشتن لە زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی لە بواری پەروەردە و خوێندنی نوێدا خراوەتەڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە پشتگیریکردنی فێرکردن، فێربوون، توێژینەوەی ئەکادیمی و پەرەپێدانی تواناکانی گونجاو بۆ داهاتوو.