پارێزگاری هەولێر یەکەی تۆماری زانکۆی نۆڵجی بەسەر کردەوە | Knowledge University
بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەی تۆماری زانکۆی نۆڵج ی کرد لە نزیکەوە چاوی کەوت بە ڕێکخەرانی تیمی یەکەی تۆمار کە ئێستا لە پێشوازی فێرخوازانن بەمەبەستی وەرگرتنی فێرخوازانی پۆلی 12 کە دەیانەوێت لە زانکۆی نۆڵج درێژە بەخوێندنیان بدەن،
پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی ئامادەکارییەکانی لە پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج کرد بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم فێرخوازان.
ماوەی سێ ڕۆژە، فێرخوازانی پۆلی 12، سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن و لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی یەکەی تۆمار ڕاوێژ وەردەگرن و دواتر فۆڕمی ناوتۆمارکردن پڕ دەکەنەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەو بەشەی کە دوای ساڵانێک لە خوێندن دەیانەوێت خەونەکانیان بەدی بێنن.
زانکۆی نۆڵج، خاونی نۆ کۆلێژ و 34 بەشە، باوەڕپێکراوی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاقە.