فێرخوازانی پەیمانگەی کەرکوکی ناحکومی گەشتێکی زانستییان بۆ زانکۆی نۆڵج ئەنجامدا.
فێرخوازان لە لایەن نوێنەرانی زانکۆی نۆڵج بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و ئاشنای کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ بوون.
هاوکات سیمینارێکی تایبەت دەربارەی زانکۆ، کۆنمرە و چۆنییەتی وەرگرتنی فێرخوازان لە زانکۆ بۆ فێرخوازان روونکرایەوە.