نوێنەرانی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەولێر سەردانی زانکۆی نۆڵجیان کرد.
سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز دەشتی حاجی نجم الدین، پێشوازی لە نوێنەرانی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەولێری کرد و لە نزیکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی نۆڵج و قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەولێر کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاوکاری و پەیوەندیی بەردەوامی ئەکادیمی و زانستی نێوانیان، هاوکات نوێنەرانی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەولێر بانگهێشتی نوێنەرانی زانکۆی نۆڵجیان و بەیان- نیان کرد بۆ بەشداری کردن لە پێشانگەی زانکۆکان لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی کە بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
لەلایەن خۆیەوە، زانکۆی نۆڵج بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی قەبووڵ کرد و هاوکات بڕیارە چالاکییەکانی خۆی هاوشێوەی پێشانگاکانی دیکەی زانکۆکان درێژە پێبدات.