سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نۆڵج پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنور دزەیی، پێشوازی لە سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز شڤان مەحمود کرد، کە ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و لێژنەی قوتابیانی زانکۆی نۆڵج یاوەریان کردبوو.
سەرۆکی زانکۆی نۆڵج وێرای بەخێرهاتن کردنیان ڕۆڵی زانکۆی نۆڵجی بۆ میوانان خستەڕوو کە چۆن زانکۆی نۆڵج هەوڵدەدات سەرجەم قوتابیان لە ژینگەیەکی گونجاو و شیاودا درێژە بە خوێندنیان بدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئاستی زانستی قوتابیان وەکو هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بمێنێتەوە و لە داهاتوودا قوتابیان ببنە ئەندامی کارای نێو کۆمەڵگەی کوردستان.
لەلای خۆیەوە سکرتێری قوتابیان و لاوان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ کرد کە هەردەم لە خەمی چارەسەکردنی گرفتی قوتابیانە. هاوکات باس لە پرۆگرامەکانی داهاتوو کرا، کە پێویستە لە زانکۆ ئەنجامبدرێت لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027.