Hormonal Regulation of Appetite
  • 14-09-2026

Hormonal Regulation of Appetite

کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج، پێشکەشکردنێکی زانستی بە ناونیشانی «ڕێکخستنی هۆرمۆنیی ئیشتیها (Hormonal Regulation of Appetite) ڕێکخست، کە لەلایەن ئ. ئایە سەردار پێشکەش کرا.

لە پێشکەشکردنەکەدا، بە شێوەیەکی زانستی ڕۆڵی هۆرمۆنەکان لە ڕێکخستنی هەست بە برسێتی و تێربوون، کۆنترۆڵکردنی وەرگرتنی خۆراک و پاراستنی هاوسەنگی وزەی جەستە باس کرا. هەروەها، چۆنیەتی ناردنی سیگناڵە هۆرمۆنییەکان لە نێوان سیستەمی هەرسکردن، بافتی چەوری و مێشک و کاریگەریی ئەو سیگناڵانە لەسەر ئارەزووی خواردن خراوەتەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی پێشکەشکردنەکەدا، گرنگی تێگەیشتن لە میکانیزمە بایۆلۆژییەکانی کۆنترۆڵی ئیشتیها و پەیوەندییان بە میتابۆلیزم، خۆراک و تەندروستیی مرۆڤ باس کرا. ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە هۆکارە فیزیۆلۆژییەکانی گۆڕانکاری لە ئیشتیها و ڕێکخستنی وزە لە جەستەدا.

ئەم چالاکییە زانستییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆلێژی زانست بۆ فراوانکردنی زانیاریی ئەکادیمیی فێرخوازان، بەهێزکردنی تێگەیشتنی زانستی و پەیوەستکردنی زانیاریی تیۆری بە بابەتە گرنگەکانی تەندروستی و فیزیۆلۆژیای مرۆڤ بەڕێوەچوو.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]