سەردانی مەیدانی بۆ کۆمپانیای Malbray Chemicals و پەرەپێدانی هاوکاریی ئەکادیمی و پیشەیی
  • 14-09-2026

سەردانی مەیدانی بۆ کۆمپانیای Malbray Chemicals و پەرەپێدانی هاوکاریی ئەکادیمی و پیشەیی

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەستنەوەی لایەنی تیۆری بە پرۆسەی کردارییەوە، د. ڕەسەن سەربەست سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و پاڵاوتنی نەوت و گاز، لەگەڵ پ.ی. قاسم یحیى بریاردەری بەشی پاڵاوتنی نەوت و گاز، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کۆمپانیای (Malbray Chemicals Company) ئەنجامدا، کە نوێنەری فەرمیی کۆمپانیای (Malbray Germany)یە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆمپانیاکە تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییە یاریدەدەرەکان لە کێڵگە نەوتییەکاندا.

ئامانجی سەرەکی لەم سەردانە

ڕێککەوتن بوو لەسەر ڕێکخستنی سەردانی مەیدانی بۆ قوتابییان بۆ ناو کارگەی کۆمپانیاکە، لەگەڵ ئامادەکاری بۆ ئیمزاکردنی تێگەیشتنامە.

 

ئەم هاوبەشییە سوودێکی زۆر گەورە و ستراتیژی بۆ قوتابییانی بەشەکەمان دەبێت لە ڕێگەی

ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابییان تا لە نزیکەوە ئاشنای پیشەسازیی کیمیایی کێڵگە نەوتییەکان و تەکنەلۆژیای ئەڵمانی ببن. هەروەها

بەکارهێنانی ئەزموونی کرداریی کارگەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی توێژینەوە و پڕۆژەکانی دەرچوونی قوتابییان. لەگەل

ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە کۆمپانیا دیارەکانی کەرتی نەوت و گاز دا.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]