ناساندنی پەرتووکی (ڕامان لە مێژووی سەد ساڵ ستەم لە گەلی کورد) .
  • 14-09-2026

ناساندنی پەرتووکی (ڕامان لە مێژووی سەد ساڵ ستەم لە گەلی کورد) .

کۆلێژی زانستەکانی کارگێڕی و دارایی – بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی نۆڵج، لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکانی خۆیدا، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی:

ناساندنی پەرتووکی (ڕامان لە مێژووی سەد ساڵ ستەم لە گەلی کورد) ڕێکخست.

سیمینارەکە لەلایەن سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار، د. ڕێباز جەلال پێشکەشکرا، و بە شێوەیەکی زانستی و شیکاری تیشکی خرایە سەر ناوەڕۆک و بابەتە سەرەکییەکانی پەرتووکەکە.

لە ماوەی سیمینارەکەدا، باس لە ڕوانگە مێژووییەکانی پەرتووکەکە کرا و گرنگترین ڕووداو و قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی گەلی کورد خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەروەها، تیشک خرایە سەر ئەو بارودۆخ و ئاڵنگارییانەی کە گەلی کورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا لەگەڵیان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

ئەم سیمینارە بە مەبەستی فراوانکردنی ئاگایی مێژوویی، هاندانی خوێندنەوە و گفتوگۆی زانستی، و ناساندنی زیاتر بە بەرهەمە ئەکادیمی و مێژووییەکان ڕێکخرا. هەروەها، بۆ بەشداربووان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوون سەبارەت بە ناوەڕۆک و گرنگیی پەرتووکەکە.

 

 

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]