بەشداری زانکۆی نۆڵج لە ئیڤێنتی ستەدی ئێکسپۆی 2026
زانکۆی نۆڵج، لە یەکەم ڕۆژی ئیڤێنتی Study Expo بەشدار بوو لە نزیکەوە تیمی یەکەی تۆماری زانکۆ، وەڵامی پرسیاری فێرخوازانی پۆلی 12 و ئەوانەی دەیانەوێت لە زانکۆی نۆڵج بخوێنن وەڵامی دانەوە.
زانکۆی نۆڵج، لەم ئیڤێنتە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین داشکاندن و ئۆفەری ناوازەی بۆ فێرخوازان ڕاگەیاند.
زانکۆی نۆڵج، بۆ ئەمساڵی خوێندن دووپاتی دەکاتەوە، بەهەموو توانایەکی هەوڵدەدات باشترین هۆڵەکانی خوێندن، تاقیگە، کتێبخانە و کەشێکی ناوازە بۆ فێرخوازان ئامادە دەکات و هاوشانی ساڵانی ڕابردوو بە گڕوتینێکی بەهێزەوە باشترین بژاردەکان بۆ هەمووان دابین دەکات.