سیمینارێکی زانستی لەسەر چارەسەری گرفتی ئاوی پیس لە هەولێر بەڕێوەچوو
  • 09-09-2026

سیمینارێکی زانستی لەسەر چارەسەری گرفتی ئاوی پیس لە هەولێر بەڕێوەچوو

بەشی ئەندازیاری ژینگە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «چارەسەری گرفتی ئاوی پیس لە هەولێر» بەڕێوەبرد.

سیمینارەکە لەلایەن د. خسرۆ کاکل پێشکەشکرا و تیشکی خستە سەر کێشە و هۆکارە سەرەکییەکانی ئاوی پیس لە هەولێر، هەروەها کاریگەرییە ژینگەیی و تەندروستییەکانی ئەم کێشەیە خرانەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا، ڕێکار و چارەسەرە زانستی و ئەندازیارییە گونجاوەکان بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوی پیس باسکران و گرنگی بەکارهێنانی شێواز و تەکنەلۆژیا نوێکان لە بەڕێوەبردن و پاککردنەوەی ئاوی پیس جەختی لەسەر کرایەوە.

ئەم سیمینارە بە مەبەستی زیادکردنی هۆشیاری زانستی و خستنەڕووی چارەسەرە کردارییەکان بۆ یەکێک لە کێشە ژینگەییە گرنگەکانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]