سیمینارێک پلاتفۆڕمی هەلی کاری Nexora لە زانکۆی نۆڵج ناساند
لە بەردەوامی چالاکی و بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی نۆڵج، سیمینارێک لەلایەن ئەمیر ئەرسلان، یاریدەدەری تاقیگە، دەربارەی پلاتفۆڕمی هەلی کار Nexora پێشکەشکرا.
Nexora پلاتفۆڕمێکی نوێ و پێشکەوتووی هەلی کارە کە لە ساڵی 2026 دامەزراوە و بە شێوەیەکی فەرمی لە مانگی ئەیلوول بەردەست کرا. پلاتفۆڕمەکە بە دیزاینێکی مۆدێرن دروستکراوە و ئامانجی ئاسانکردنی گەڕان بەدوای هەلی کار و دروستکردنی پەیوەندی نێوان بەکارهێنەران و هەلی کارە جیاوازەکانە.
هەروەها، Nexora چەندین ڕۆڵی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە یەکێک لە گرنگترینەکانی Freelancer ـە، و پلاتفۆڕمەکە گرنگییەکی تایبەت بە پشتیوانی و پەرەپێدانی فریلانسەران دەدات.