سیمیناری سیستەمی نوێی زانکۆ بۆ مامۆستایان بەڕێوەچوو
  • 06-09-2026

سیمیناری سیستەمی نوێی زانکۆ بۆ مامۆستایان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی پ.د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، د. مەروان عزیز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری سیمینارێکی ئەکادیمی بە ناونیشانی «چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی نوێی زانکۆ» بۆ مامۆستایانی زانکۆ پێشکەشکرد. لە سیمینارەکەدا، شێوازی کارکردن بە سیستەمی نوێی زانکۆ، تایبەتمەندی و ئەرکە سەرەکییەکانی، هەروەها چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی بە شێوەیەکی ورد خراوەتەڕوو. لە هەمان کاتدا، ڕێنمایی و زانیارییە پێویستەکان بۆ مامۆستایان پێشکەشکرا، بە مەبەستی ئاسانکاری لە بەکارهێنانی سیستەمەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی لە ئەنجامدانی کاروبارە ئەکادیمی و کارگێڕییەکان.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]