وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر زیانە تەندروستییەکانی پیسبوونی هەوا لە زانکۆی نۆڵج پێشکەشکرا
بە ئامادەبوونی بەڕێز دەشتی حاجی نەجم الدین، ئەمینداری گشتی زانکۆی نۆڵج و پ.د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆ و پ.د. کەریم فەتاح عبدالعزیز بەرزنجی، ڕاگری کۆلێژی پەرستاری، وۆرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی «زیانە تەندروستییەکانی پیسبوونی هەوا بۆ مرۆڤ» پێشکەشکرد.
لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ کرا و گرنگترین هۆکار و سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا خرانەڕوو. هەروەها، کاریگەریی ئەم دیاردەیە لەسەر سیستەمی هەناسەدان، تەندروستی گشتی و ژینگە باسکرا و ئاماژە بەو مەترسییانە درا کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی پیسبوونی هەوا دروست دەبن.
لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، ڕێکار و شێوازە گونجاوەکانی پاراستن لە تەندروستی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا خرانەڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هۆشیاریی تاک و کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی تەندروستی و ژینگەیی.
ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەی بەردەوامی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانی زانکۆی نۆڵج ئەنجامدرا، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و تەندروستی مرۆڤ