پەیامی سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لە کۆبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێ (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
  • 29-08-2026

پەیامی سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لە کۆبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێ (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بەڕێزان ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی بەڕێز و فەرمانبەر و ستافی کارگێڕی خۆشەویست...
بەخۆشحاڵییەوە بەناوی خۆم و ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج بەخێرهاتنێکی گەرمتان لێدەکەم ..
دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ئێمە تەنها دەستپێکردنی وانە و پڕۆگرامێکی نوێ نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکی نوێیە بۆ ئەوەی کارەکانمان پێداچوونەوەیان بۆ بکەین، خاڵە بەهێزەکانمان بەهێزتر بکەین و کەم و کوڕییەکانمان چارەسەر بکەین، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەمان تەنها بۆ دەستپێکردنی ساڵێکی نوێی خوێندن نییە، بەڵکو بۆ دانانی بناغەی قۆناغێکی نوێ لە پێشخستنی زانکۆکەمانە.
بەڕێزان:
لاتان ئاشکرایە زانکۆکەمان لە ڕووی بینا و هۆڵ و تاقیگە و سەوزایی و پارکینگ و ڕووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی هەرێم و ناوچەکە، بەڵام ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە زانکۆکەمان ببێتە دامەزراوەیەکی بەهێزی ئەکادیمی و زانستی، کە لە ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا پێگەی خۆی بەدەست بهێنێت، بۆیە با ئەم ساڵە بکەینە ساڵی کار، هەوڵدان، نوێکاری و سەرکەوتن.
بەڕێزان:
هیوادارم بە گڕوتین و وزە و پلانێکی ئەکادیمی ئەمساڵی خوێندن دەست پێبکەین ئاستی زانستی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیری قوتابیانمان بەرزبکەینەوە بەرزتر لە ساڵانی پێشووه، و بەسینگێکی فراوان و پڕ لە جۆش و خرۆش پێشوازی لە فێرخوازە ئازیزەکانمان بکەین و هاندەر بین و بەشداری چالاکیانەی بکەین لە خستنە ڕووی ئاستی ئەکادیمی زانکۆمان بۆ ئاستێکی بەرزتر ئەوەش بە نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی هەموو بوارەکان و هەموو قۆناغەکان و ئەنجامدانی توێژینەوەی ئاست بەرز و ئیمپاکت فاکتەری بەرز کاریگەری هەبێ لە سەر ڕەنکی زانکۆ.
ئەنجامدانی سیمینار و ڕێکخستنی ورک شۆپ و کۆنفرانسی زانستی و هەر بەشە و بەپێی پسپۆڕی خۆی ئەرکی نوێمان بێت بەشداریکردنی قوتابیان ڕاستەوخۆ لە هەموو چالاکیە ئەکادیمیەکان و ڕۆشنبیریەکان و قوتابیان بکرێن بە سەنتەری خوێندن و فێرکردن.
با ئەم ساڵی خوێندن بکەین بە ساڵی ئەکادیمی سەردەمی هاوچەرخ و بە بەکارهێنانی ژیری دەست کرد لە هەموو بوارەکان و بابەتەکانی خوێندن بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران بتوانن شانبەشانی قوتابیانی جیهان بەرەو پێش بڕۆن. چونکە زانکۆی پێشکەوتوو ناتوانێت لە تەکنەلۆجیا دوور بێت، دەبێت سیستەمی دیجیتاڵی، فێربوونی ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە خوێندن و کارگێڕی و توێژینەوەدا بەکاربهێنرێت، هەموو پلان و بڕیارەکانمان دەبێت لە کۆتاییدا خزمەت بە قوتابیان بکات، دەبێت قوتابی و خوێندکار لە زانکۆ تەنها بڕوانامە وەرنەگرێت، بەڵکو توانا، ئەزموون، بیرکردنەوەی زانستی و داهێنەر بۆ ژیانی پیشەیی بەدەست بهێنێت، بۆ بازاڕی کار ئامادەبێت.
بەڕێزان...
لێرەدا خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە پێتان ڕابگەیەنم کە گرووپی یعقوب هۆڵدینگ زانکۆیەکی تازەی هێنایە ناو زانکۆکانی. ئەویش (زانکۆی بەیان)ـە و ئەو زانکۆیە بە ستایل و شێوازێکی نوێ هاتە ناو گرووپی یعقوب هۆڵدینگ و هەموومان هاوکاری و پاڵپشتی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی بەیان بکەین بۆ ئەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی بەرز بکەینەوە، زانکۆی بەیان لە نۆ بەش پێک هاتووە و کارەکانی ئەنجامدەدات لە ژێر ئەمینداریەتی (د. ڕێناس یعقوب) وەکو کەسی یەکەم و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان.
لە کۆتاییدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەم، دەستی باڵایان هەبووە لە سەرکەوتنەکانی زانکۆکەمان و جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵی خوێندنی نوێتان لێدەکەم و هەر لەڕێگەی بەڕێزتانەوە پیرۆزبایی گەرم لە گشت قوتابیان و خوێندکاران دەکەم و هیوادارم ساڵێکی بەرهەم داربێت بۆ هەمووان.
لەگەڵ ڕێزدا

دەشتی نجم الدین سعید
ئەمینداری گشتی زانکۆ و پەیمانگەی نۆڵج
 

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]