کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ ستافی کارگێڕی و دەستەی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ ستافی کارگێڕی و دەستەی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە، ٢٩ـی ئاب ٢٠٢٦، بەڕێز (پ.د. احمد انوەر دزەیی) سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ستافی کارگێڕی و دەستەی مامۆستایان و ڕاگرانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆ ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠٢٦–٢٠٢٧) و دانانی پلان و بەرنامەی کار بۆ بەڕێوەبردنی باشتر و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و کارگێڕی کرا.
هەروەها سەرۆکی زانکۆ گوێبیستی تێبینی و پێشنیار و داواکارییەکانی ستافی کۆلێژەکان و دەستەی مامۆستایان گرت و جەختی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سەرجەم بەش و کۆلێژەکان کردەوە، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی ئەکادیمی و کارگێڕی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنەکانی زانکۆ.
بەهۆی کاری پێویست دەرفەت نەبوو بەڕێز (دەشتی حاجی نجم الدین) سەرۆکی دەستەی ئەمینداران ئامادەبێت لە کۆبوونەوەکە، بەڵام هاوکات ووتاری بەڕێزیان لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن ئەندامی دەستەی ئەمینداران بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خوێندرایەوە کە جەخت خرابووە سەر:
بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاکادیمی زانکۆ، پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، بەرزکردنەوەی پێگەی ئەکادیمی زانکۆ، سوود بینین لە تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد، پێشوازی لە قوتابیانی نوێ چەندان خاڵی گرنگی دیکە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوە و هەماهەنگییەکان و جێبەجێکردنی پلانە دانراوەکان کرا، بۆ ئەوەی ساڵی نوێی خوێندن بە ئامادەکارییەکی باش و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو دەست پێ بکات.