سەرۆکی زانکۆی نۆڵج لە دیمانەی INAدا باسی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد
سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بۆ ئاژانسی هەواڵی حکومەتی عێڕاقی: “لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وانە بۆ ڕاگیراوان دەکەینەوە”
پرۆفیسۆر د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی حکومەتی عێڕاقی ئەنجامدا و باسی لە هەماهەنگی تەواوی نێوان زانکۆی نۆڵج و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەو چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییە کە بۆ یەکەمینجار لەگەڵ کەناڵێکی فەرمی حکومەتی عێڕاق ئەنجامدراوە، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بە بایەخەوە باسی لەو هەماهەنگییە کرد لە نێوان لایەنی حکومی و زانکۆدا تاوتوێ کراوە.
تەواوی دیمانە ڕۆژنامەوانییەکە لە ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی هەواڵی حکومەتی عێڕاقییدا بڵاوکراوەتەوە.
لینکی بابەت: