Knowledge University’s Student Exchange Program Drives Global Futures
پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی لە زانکۆی نۆڵج ئایندهیەکی جیهانی بۆ قوتابیان دەستەبەر دەکات
فێرخوازانی زانکۆی نۆڵج بەشداری دەکەن لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی فێرخوازانی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنانی فێرخوازان.
لە میانەی هاوکاری و بەشداری زانکۆی نۆڵج لە پڕۆگرامەکانی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی سەر بە ئەنجوومەنی هاریکاری عەرەبی، بۆ ساڵی سێیەم چوار فێرخوازای زانکۆی نۆڵج بەشداری دەکەن لە گەشتی زانستی و ڕاهێنانی هاوینە لە هەر دوو وڵاتانی ئوردن و میسر.
ئەم پرۆگرامە ئەمساڵ لە ١\٨\٢٠٢٦ دەستی پێکردو بەردەوام دەبێت تاوەکوو ٢٧\٨\٢٠٢٦.
ئەجێندای ئەم پڕۆگرامە بریتیە لە سەردانی زانکۆ و سەنتەرەکانی توێژینەوە و ڕاهێنان و بەرنامەی کەلتوری و ڕۆشنبیری گەشت بۆ شوێنەوارەکانی ئەو دوو وڵاتە، هاوکات تێکەڵ بوون بە قوتابیانی زانکۆکانی ئەو دوو وڵاتە و شارەزابوون لەسەر شێوازی خوێندن و بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای سەردەم.
ئاشنا بوون بە شێوازی ژیانی رۆشنبیری و خوێندنی فێرخوازانی زانکۆکانی ئەو دوو وڵاتە بەرنامەی سەرەکی و مەبەستی سەرەکی ئەو
پڕۆگرامەیە.
قوتابیانمان زۆر چالاکانە بەشدارن و وەکو باڵوێزی قوتابیان و کۆمەڵگای کوردستان لەو گەشتەدا و زۆر دڵخۆشن و ئەزموونێکی زانستی نوێ و ئەکادیمی سەردەم فێردەبن و دەیگوازنەوە بۆ زانکۆی نۆڵج.
شایانی باسە ساڵی پار کۆمەڵێک قوتابی فەلەستین و یەمەن و عومان هاتنە زانکۆکانی کوردستان، زانکۆی نۆڵج شوێنی حەوانەی بۆ دابین کردبوون و ئاشناکران بە زانکۆی نۆڵج و کەلتوری گەلی کورد.