The Responsibility of Words in the Digital Age: An Islamic Perspective
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان.
به‌ڕێزان به‌رپرسیاریه‌تی وشه له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیاو سۆشیاڵ میدیادا.
ئێمه رۆژانه له‌ناو سۆشیاڵ میدیاداین. شت ده‌بینین، شت ده‌خوێنینه‌وه، شت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، جوێمان له شت ده‌بێ. به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه رۆژێك دادێ لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. حه‌تمه‌ن سۆشیاڵ میدیا فلته‌ری هه‌یه، خوای گه‌وره فلته‌ری بۆ هه‌موو شتێك داناوه. ئایهتێكمان هه‌یه له سوره‌تی ق، له ئایه‌تی 18 خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
»مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ«
هەرشتێک لە زار بێتە دەرێ مه‌لائیكه‌یه‌ك ده‌ینووسێ. ئەمزارە قه‌پات ده‌بێ، كێ شوێنی ده‌گرێته‌وه ؟ سۆشیاڵ میدیا. هه‌ر شتێك له‌ناو سۆشیاڵ میدیا بڵاو بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه تۆ قسه‌ت كردبێ، له‌سه‌رت ده‌نووسرێ. هه‌ر رسمێك بڵاو بكه‌یه‌وه، هه‌ر ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بكه‌یه‌وه، هه‌ر تێكست و نووسینێك بڵاو بكه‌یه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌دوا رۆژ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
جا به‌ڕێزان، بیهێنه‌وه به‌ر چاوت، ئینسان شتێكی خراپ بڵاو بكاته‌وه، له‌دوای وه‌فاتی ئه‌م خراپه‌یه به‌به‌رده‌وام بۆی دێت. ئه‌گه‌ر ڤیدیۆیه‌كت داناوه، ئه‌م ڤیدیۆیه نه‌شیاوه، یا موخالیفی قورئان و شه‌ریعه‌ت و فیقهه، له‌دوای مردنت خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌یركردنه‌كه‌ی چه‌ند خه‌ڵك سه‌یر ده‌كات ئه‌وه‌نده گوناهت بۆ دێت. له‌راستی وایه ئینسان له‌دوای مردن خێری بۆ بێت، به‌ڵام له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنه‌گرتنی سۆشیاڵ میدیا، ئینسان له‌دوای وه‌فاتی گوناهی زۆری بۆ دێت. جاری وایه ڤیدیۆیه‌كت بڵاو كردۆته‌وه، یه‌ك دانه گوناهه، به‌ڵام 6 ملیۆن، 7 ملیۆن ڤیوی هه‌یه، ته‌ماشاكه‌ری هه‌یه. ئه‌م یه‌ك گوناهه له‌سه‌ر به‌رێزت بووه به 7 ملیۆن گوناح. بۆیه زۆر وریابن له خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرتنی سۆشیاڵ میدیا هه‌م له دنیا رووبه‌ڕووی زۆر مهشاكل ده‌بینه‌وه و هه‌م له قیامه‌تیش رووبه‌ڕووی سزای خوای گه‌وره ده‌بینه‌وه.
م. ی. وشیار برادۆستی