The Quran and Digital Media: Ethical Guidelines for the Modern Age
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.
قورئان و دیجیتاڵ میدیا. بەڕێزان، مەعلوومی بەڕێزتانە دیجیتاڵ میدیا ئێستا وای لێهاتووە هەموو شتێکی تێدا فڕێ دەدرێت. تەشبیہ نەبێت وەک زبڵدانێک وایە، هەرچی بێکەڵک بێت لەناو زبڵدانەکەدا دای دەنێن، دواتر زبڵدانەکە وای لێ دێت ناتوانی بە تەنیشتیدا بڕۆیت.
دیجیتاڵ میدیا وای لێ هاتووە، سۆشیاڵ میدیا وای لێ هاتووە ئێستا خەڵک ترسی لێ پەیدا بووە. بەڵام بۆ ئێمەی موسڵمان هەمیشە خوای گەورە بۆ هەموو دەردێک دەرمانی داناوە:
«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا إِن جَاءَکُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَیَّنُوا»
ئینجا بۆ باوەڕداران؛ هەر هەواڵێکتان بۆ هات ڕاستەوخۆ بڕوا مەکەن، ڕاستەوخۆ بڵاوی مەکەنەوە، ڕاستەوخۆ کۆمێنتی بۆ مەنووسن، ڕاستەوخۆ ڵایکی مەکەن، ڕاستەوخۆ شەیری مەکەن، بەڵکو دڵنیابە لە هەواڵەکە ئینجا بڵاوی بکەرەوە.
لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت:
«إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ کُلُّ أُولَئِکَ کَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا»
هەر شتێک کەوا بە گوێ ببیسترێت، بە چاو ببینرێت، بە دڵ بیرکردنەوەی لێ بکرێتەوە، خوای گەورە پرسیارمان لێ دەکات. نابێت گوێ لە شتێک بگرین لەناو سۆشیاڵ میدیا کەوا خوای گەورە لێمان ڕازی نەبێت، نابێت بیرمان لای کارێک یان پڕۆژەیەک بێت لەناو سۆشیاڵ میدیا کە خوای گەورە ناڕازی بکات.
بەڕێزان، سۆشیاڵ میدیا شاهیدێکە لەسەرمان لە ڕۆژی قیامەتدا. بە خۆمان هەموو شتێک تۆمار دەکەین و بە خۆشمان بڵاوی دەکەینەوە، بۆیە زۆر گرنگە هەتا بتوانین بە شێوازێکی جوان و بە ئەتەکێتێکی سەردەمیانە کەوا پابەندی لایەنە مرۆییەکان بێت، پابەندی لایەنی ئاینداری و خواپەرستی بێت، سۆشیاڵ میدیا بەکار بهێنین.
سۆشیاڵ میدیا خەزێنەیەکە بۆ ئەوانەی کەوا بە باشی بەکاری دەهێنن، بەڵام چاڵێکی زۆر خراپیشە بۆ ئەوانەی کەوا بە خراپی بەکاری دەهێنن.
م. ی. وشیار قادر برادۆستی