Highlights from the 2nd and 3rd Days of the Project Development Training at Knowledge University
  • 10-03-2026

Highlights from the 2nd and 3rd Days of the Project Development Training at Knowledge University

Knowledge University, in collaboration with Hasar Organization and UNICEF, has successfully completed the second and third days of the Project Development training. This ongoing program aims to empower youth by providing them with the necessary skills to lead and innovate within their communities. With two impactful sessions concluded, participants are now looking forward to the remaining three days of the program.

The second day, titled "From Zero to Hero," was presented by trainer Gashbin Idrees, an expert with seven years of experience in youth development. The session focused on the starting points of leadership, emphasizing vision as a life direction, developing a growth mindset, and the importance of reflection in personal development. Participants explored how young people can become active contributors to positive social change.

The third day focused on problem analysis and idea development, led by international innovation expert Rasan Baqi. During this session, participants were introduced to practical tools such as Root Cause Analysis, the "5 Whys" technique, and the Problem Tree. These methods helped students transition from identifying community challenges to generating creative solutions through brainstorming and group collaboration.

The Project Development training is implemented by Hasar Organization in partnership with UNICEF and Knowledge University. We look forward to the upcoming sessions as we continue to support our students in transforming their ideas into meaningful actions.

 

زانکۆی نۆڵج بە هاوکاری ڕێکخراوی هەسار و یونسێف (UNICEF)، دووەم و سێیەم ڕۆژی ڕاهێنانی گەشەپێدانی پڕۆژەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد. ئەم بەرنامە بەردەوامە ئامانجی بەهێزکردنی گەنجانە لە ڕێگەی دابینکردنی کارامەیی پێویست بۆ سەرکردایەتیکردن و داهێنان لەناو کۆمەڵگەکانیاندا. دوای کۆتایی هاتنی ئەم دوو دانیشتنە کاریگەرە، ئێستا بەشداربووان چاوەڕێی سێ ڕۆژی داهاتووی بەرنامەکەن.

لە دووەم ڕۆژی ڕاهێنانی پەرەپێدانی پڕۆژەدا، بەشداربووان گەشتی "لە سفرەوە بۆ پاڵەوان"یان پێگەیشت، کە تیشکی خستە سەر خاڵی دەستپێکی سەرکردایەتی و گەشەی کەسی کە لەلایەن ڕاهێنەر گەشبین ئیدریس پێسکەش کرا کە ئەزموونی 7 ساڵی لە پێگەیاندنی گەنجان هەیە. لەم دانیشتنەدا چەندین چەمکی گرنگ ناسێندران، وەک: دیدگا وەک ئاڕاستەی ژیان، پەرەپێدانی عەقڵیەتی دروست، فێربوون لە ڕێگەی تاقیکردنەوە و هەڵەوە، هەروەها تێگەیشتن لە گرنگیی پشوو و تێڕامان لە پرۆسەی گەشەپێدانی کەسیدا. هەروەها بەشداربووان باسیان لە بنەماکانی سەرکردایەتی گەنجان کرد و تیشک خرایە سەر ئەوەی چۆن گەنجان دەتوانن ببنە بەشداربووی کارا لە دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگەەکانیاندا.

لە سێیەم ڕۆژی ڕاهێنانی گەشەپێدانی پڕۆژەدا، بەشداربووان فێری شیکردنەوەی کێشە و گەشەپێدانی بیرۆکە بوون، کە لەلایەن ڕاهێنەر ڕاسان باقی پێشکەش کرا، کە خاوەن ئەزموونێکی فراوانی نێودەوڵەتییە لە بواری داهێنان و گەشەپێدانی پڕۆژەدا. ڕاهێنانەکە ڕێنمایی بەشداربووانی کرد لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی ئاستەنگە ڕاستەقینەکانی ناو کۆمەڵگەەکانیان و تێگەیشتن لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی پشت ئەو کێشانە. لە ڕێگەی گفتوگۆی کارلێکەر و چالاکیی گرووپییەوە، بەشداربووان ئاشنای ئامرازە کردەییەکان بوون وەک: شیکردنەوەی هۆکارە بنەڕەتییەکان (Root Cause Analysis)، تەکنیکی ٥ بۆچی (The 5 Whys)، و درەختی کێشە (Problem Tree)، کە یارمەتیدەریان بوو بۆ شیکردنەوەی قووڵتر و ڕوونی بابەتەکان.

لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە، بەشداربووان لە قۆناغی کێشەکانەوە هەنگاویان نا بەرەو دەرفەتەکان، بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی مێشکوروژاندن (Brainstorming) بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەری داهێنەرانە و پەرەپێدانی ئەو بیرۆکانەی کە دەتوانن بەهایەکی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگەەکانیان دروست بکەن. ڕاهێنانەکە بە پێشکەشکردنی گرووپی و گۆڕینەوەی فیدباک کۆتایی هات، ئەمەش دەرفەتی بە بەشداربووان بەخشی کە بیرۆکەکانیان هاوبەش بکەن و لە یەکترەوە فێر بن.

ڕاهێنانی گەشەپێدانی پڕۆژە لەلایەن ڕێکخراوی هەسار و بە هاوبەشی لەگەڵ یونسێف (UNICEF) و زانکۆی نۆڵج جێبەجێ دەکرێت. پێکەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکانی کۆمەڵگە، گەشەپێدانی بیرۆکەی داهێنەرانە، و دروستکردنی کاریگەرییەکی واتادار.

 

پەیوەندی تەلەفوونیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]