College of Science
ساڵی 2014 له بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی و پاشان لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر دەستی پێکرد، ئەو دوو بەشە ساڵانە چەندین قوتابی و توێژەری زانستی بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن. بۆیه ئەم کۆلێژه به یەکێک له گرنگترین کۆلێژەکانی زانکۆی نۆلج دادەنرێت. کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆلج دوو پرۆگرامی خوێندنی زانکۆ لە زانستی کۆمپیوتەر و تاقیگەی پزیشکی پێشکەش دەکات.
ستافی ئەکادیمی توێژینەوەی نایاب و جیهانی ئەنجام دەدەن، کە دەرفەتی ئەوەی بۆ قوتابیان ڕەخساندووە کە لە باشترین بیرمەندانی بوارەکەیانەوە فێرببن، بە توێژینەوەی گرنگ لە بواری گۆڕانی ئاووهەوا و چارەسەری ژینگەیی لەم سەردەمەدا.
قوتابییەكانمان فێردەكرێن لەسەر پرۆگرامێكی پتەوی زانستی و دەتوانن بگەن بە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی لە كەمپەسی زانكۆ دابین كراوە و لە نوێترین تاقیگەی سەردەمیانە.