College of Law

كۆلێژی یاسا: هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ئامانجی کۆلێژەکەمان ئامادەکردنی قوتابی بووە بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی نەوەی داهاتوو کە توانایان هەیە نەک تەنیا سەرکردایەتی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن بەڵکو توانای تێگەیشتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی بۆ ئالێنگیرییەكانی دنیای هەبێت.
ئەمەش کۆلێژ پابەند دەكات بە فێرکردن و ڕاهێنان و لێکۆلینەوەی نایاب لە بوارەکانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی و سیاسەتی گشتی دا ، کۆلێژەكەمان چەند بابەتێکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات کە مەبەست لێی هاوتاکردنی قوتابییە بە زانین و کارامەیی لە هەردوو بوارەکانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ژیانی پیشەیی سەرکەوتوو لە ئایندەدا لە کاتێکدا پەروەردەیان دەکات کە ببنە بیرمەندو خاوەن گەشەی هزری و هزری ڕەخنەیی.
وەک ڕێگەیەک بۆ دامەزراندنیان و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکی بەنرخی جیهان بن ، قوتابیان لەهەردوو بەشەکەدا دەرفەتیان هەیە لەدامودەزگا حکومی و ئەهلییەکاندا لەهەرێمی کوردستان كار بكەن. دەرچوانی بەشی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەچەندین بواری پیشەییدا پلەو پایەیان هەیە لەوانە پارێزەر لە سەندیكای پارێزەران - ڕاوێژکاری یاسایی ، ئەو پۆستانەی کە وەک یاساناسی لەدەسەڵاتەکانی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن دان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی لەوەزارەتی دادو دیپلۆماسی و کارگێڕی گشتی و هەروەها لەکەرتە تایبەتەکانی وەک کۆمپانیاكان و ڕاگەیاندنەكان وکەرتە بازرگانییەکان