May 1st: From a Public Holiday to Legal Awareness
  • 01-05-2026

May 1st: From a Public Holiday to Legal Awareness

١ی ئایار: لە پشوویەکی فەرمییەوە بۆ هۆشیارییەکی یاسایی

کرێکاران بڕبڕەی پشتی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی هەر وڵاتێکن، با ١ی ئایار تەنها ڕۆژێکی پشوو نەبێت بەڵکو دەرفەتێک بێت بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو مافە یاساییانەی کە یاسا بۆ ئەم چینە دەستڕەنگینەی دابین کردووە، وەک فێرخوازانی یاسا ئەرکمانە هۆشیاری بڵاو بکەینەوە تا کرێکاران بزانن یاسا چۆن پارێزگارییان لێ دەکات:

١- گرێبەستی کار:- هەر کرێکارێک مافی خۆیەتی گرێبەستێکی نووسراوی هەبێت کە تێیدا (جۆری کار - کاتژمێرەکانی کارکردن - و بڕی مووچەکەی دیاری کرابێت) بەپێی یاسای کار، ئەگەر گرێبەستیش نەبێ کرێکار دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک (وەک شایەتحاڵ یان نامە) بسەلمێنێت کە لەو شوێنە کاری کردووە بۆ وەرگرتنی مافەکانی.

٢- دیاریکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن:- نابێت کاتژمێرەکانی کارکردن لە (٨) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا تێپەڕ بکات، ئەگەر کرێکارەکە زیاتر لەو کاتە کاری کرد دەبێت وەک کاتژمێری زیادە (Overtime) ئەژمار بکرێت و پارەی زیاتری بۆ خەرج بکرێت.

٣- مافی پشوو و مۆڵەتەکان:- کرێکار مافی (١) ڕۆژ پشووی هەفتانە و هەموو پشووە فەرمییەکانی (نیشتمانی و ئایینی) هەیە بە مووچەی تەواوەوە. جگە لەمانە، ساڵانە (٢١) ڕۆژ مۆڵەتی ئاسایی و (٣٠) ڕۆژ مۆڵەتی نەخۆشی هەیە. هەروەها یاسا ئەم مۆڵەتانەی تەرخان کردووە: (٥) ڕۆژ بۆ هاوسەرگیری، (٥) ڕۆژ بۆ تازیە، و (١٣٠) ڕۆژ مۆڵەتی "عیددە" بۆ ئەو ئافرەتانەی هاوسەریان کۆچی دوایی دەکات. هەروەها ژنانی کرێکار مافی (١٤) هەفتە مۆڵەتی دایکایەتییان هەیە بە مووچەی تەواو، لەگەڵ کاتی تایبەت بۆ شیردانی کۆرپەکانیان لە کاتی دەوامدا.

٤- گۆڕینی ئەرک و شوێنی کار:- خاوەنکار بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی کرێکار، جۆری کارەکەی بگۆڕێت بۆ کارێکی جیاواز یان شوێنی کارەکەی بگوازێتەوە بۆ شارێکی تر ئەگەر لە گرێبەستەکەدا ئاماژەی پێ نەدرابێت، مەگەر بۆ حاڵەتێکی کاتی و پێویستییەکی زۆر بێت، بە مەرجێک زیان بە ماف و شکۆی کرێکارەکە نەگەیەنێت و تێچووی گواستنەوەی لە ئەستۆ بگرێت.

٥- پاراستنی کەرامەت و ڕێگری لە گێچەڵ:- خاوەنکار یان هەر کەسێک لە شوێنی کار، بۆی نییە سووکایەتی - هەڕەشە - یان گێچەڵی (جەستەیی یان دەروونی) بەرامبەر کرێکار بکات. ئەگەر کرێکارێک ڕووبەڕووی هەر جۆرە گێچەڵێک بووەوە یاسا مافی پێ داوە سکاڵا بکات و داوای پاراستنی یاسایی بکات.

٦- سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی:- خاوەنکار پابەندە بە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و ئامرازی سەلامەتی (کڵاو - دەستکێش - جلی تایبەت). ئەگەر کرێکارێک لە کاتی کارکردن تووشی پێکان یان نەخۆشی بوو، خاوەنکار بەرپرسیارە لە چارەسەرکردن و قەرەبووکردنەوەی بەپێی یاسا.

٧- قەدەغەکردنی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامە کەسییەکان:- خاوەنکار بە هیچ شێوەیەک مافی یاسایی نییە (پاسپۆرت - کارتی نیشتمانی) یان هەر بەڵگەنامەیەکی ڕەسەنی کرێکار لای خۆی وەک (بارمتە یان گرەنتی) بهێڵێتەوە. ئەم کارە بە پێشێلکارییەکی گەورەی ئازادییە کەسییەکان و یاسای کار دادەنرێت و کرێکار دەتوانێت لە ڕێگەی یاساوە دەستبەجێ بەڵگەنامەکانی وەربگرێتەوە.

٨- کەمترین مووچە و ماوەی تاقیکردنەوە:- حکومەت ساڵانە کەمترین بڕی مووچە دیاری دەکات. خاوەنکار پابەندە بە پێدانی کەمترین بڕی مووچەی یاسایی. هەروەها پێدانی مووچەی تەواو لە کاتی وەستانی کار بەهۆی هۆکاری دەرەکی، هەروەها ماوەی تاقیکردنەوە نابێت لە ٣ مانگ زیاتر بێت. لەم ماوەیەشدا کرێکار هەموو مافێکی یاسایی و مووچەی هەیە و دوای ئەو ماوەیە کرێکار بە هەمیشەیی دادەنرێت.

٩- دەستەبەری کۆمەڵایەتی (تأمين):- مافێکی بنەڕەتی کرێکارە کە لە فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ناوی تۆمار بکرێت، ئەمە گەرەنتییە بۆ داهاتووی کرێکار کە لە کاتی (پیربوون - پەککەوتن - یان کۆچی دوایی) خۆی و خێزانەکەی مووچەیەکی مانگانەیان هەبێت.

١٠- پاراستن لە دەرکردنی ناڕەوا (الفصل التعسفي):- خاوەنکار بۆی نییە بەبێ هۆکارێکی یاسایی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کرێکار لە کارەکەی دوور بخاتەوە. ئەگەر کرێکارێک بە شێوەیەکی ناڕەوا دەرکرا مافی هەیە پەنا بباتە بەر دادگای کار بۆ داواکردنی:

گەڕانەوە بۆ سەر کار.

قەرەبووی دارایی: وەرگرتنی پارەی هەموو ئەو ماوەیەی کە بەهۆی دەرکردنەکەوە بێکار بووە لەگەڵ قەرەبووی زیانە مەعنەوییەکان.

١١- مافەکانی خێزانی کرێکار لە کاتی کۆچی دواییدا:- ئەگەر کرێکارێک لە کاتی کارکردن یان بەهۆی کارەکەیەوە کۆچی دوایی کرد، خاوەنکار پابەندە بە خەرجکردنی هەموو خەرجییەکانی کفن و دفن و گواستنەوەی تەرمەکەی. جگە لەوەش خێزانەکەی مافی وەرگرتنی قەرەبووی دارایی و مووچەی خانەنشینییان دەبێت لە ڕێگەی (سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی)یەوە، وەک گەرەنتییەک بۆ ئەوەی خێزانەکەی دوای ئەو بێ دەرامەت نەمنێنەوە.

١٢- بڕوانامەی کۆتایی خزمەت:- دوای جێهێشتنی کار، خاوەنکار پابەندە بە پێدانی بڕوانامەیەکی فەرمی کە ئەزموون و ماوەی کارکردنی کرێکارەکە بسەلمێنێت بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی نەرێنی تێدا بێت.

١٣- کێشە یاساییەکان و دادگای کار:- ئەگەر کرێکارێک مافی خورا یان بەبێ هۆکار لە کار دەرکرا دەتوانێت پەنا بباتە بەر:

- سەندیکاکانی کرێکاران بۆ پشتگیری.

- لیژنەکانی پشکنینی کار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

- دادگای کار: کە دادگایەکی تایبەتمەندە و بە خێرایی لە کێشەی کرێکاران دەکۆڵێتەوە.

ئامادەکردنی: تریفە علي عثمان – فێرخوازی بەشی یاسا

 

Workers are the backbone of the economy and the builders of any nation. Therefore, May 1st should not be seen merely as a day off, but as an opportunity to reflect on the rights that the law provides for this skilled and dedicated group. As law students, it is our duty to spread awareness so that workers understand how the law protects them. Here are the key legal rights every worker should know:

1. The Employment Contract: Every worker has the right to a written contract specifying the type of work, working hours, and the salary amount. Even without a formal written contract, a worker can use other evidence (such as witnesses or correspondence) to prove employment and claim their rights under the Labor Law.

2. Determining Working Hours: Standard working hours must not exceed 8 hours per day. Any time worked beyond this limit is considered overtime and requires additional compensation.

3. Rest and Leave Entitlements: Workers are entitled to 1 day of paid weekly rest and all official national and religious holidays with full pay. Furthermore, the law grants 21 days of annual leave and 30 days of sick leave, along with special leaves: 5 days for marriage, 5 days for bereavement, and 130 days of Iddah (waiting period) for a widowed female worker. Female workers are also entitled to 14 weeks of paid maternity leave, with specific breaks during work hours for nursing.

4. Changing Tasks and Workplace: An employer cannot change the nature of the work or transfer the worker to another location without their consent, unless it is a temporary necessity that does not harm the worker's dignity or rights, and provided the employer covers transfer expenses.

5. Protecting Dignity and Preventing Harassment: Employers and colleagues are prohibited from demeaning, threatening, or subjecting the worker to physical or psychological harassment. If such an incident occurs, the law grants the right to file a formal complaint.

6. Occupational Safety and Health: Employers are required to provide a safe work environment and protective equipment (helmets, gloves, uniforms). If a worker is injured or falls ill on the job, the employer is responsible for medical treatment and legal compensation.

7. Prohibition of Withholding Personal Documents: Employers have no legal right to retain a worker's original personal documents (such as a passport or national ID) as a guarantee or deposit. This is a violation of both personal freedoms and labor laws, and the worker has the right to reclaim them immediately.

8. Minimum Wage and Probationary Period: The government sets the minimum wage annually, which employers are legally bound to pay. During the probationary period (which cannot exceed 3 months), the worker is entitled to all legal rights and regular wages before becoming a permanent employee.

9. Social Security (Insurance): Registration with the Social Security Department is a fundamental right. It guarantees financial support for the worker and their family in cases of old age, disability, or death.

10. Protection from Unjust Dismissal (Arbitrary Discharge): Employers cannot dismiss a worker without legal justification and prior notice. An unjustly dismissed worker can appeal to the labor court for reinstatement and financial compensation for the period of unemployment and moral damages.

11. Rights of the Worker's Family in Case of Death: If a worker dies due to or during work, the employer must cover funeral and transportation expenses. Additionally, the family is entitled to financial compensation and a pension through the Social Security Fund.

12. Certificate of Service: Upon leaving the job, the employer is required to issue a formal certificate confirming the worker's experience and service period, without any negative remarks.

13. Legal Disputes and the Labor Court: If a worker's rights are violated or they are wrongfully dismissed, they can seek recourse through:

- Labor Unions

- Labor Inspection Committees at the Ministry of Labor and Social Affairs

- Specialized Labor Court

Prepared by: Trifa Ali Othman – Student at the Department of Law