سەرۆکی زانکۆی نۆلج سەردانی کۆنسوڵی گشتی چینی دەکات
  • 03-08-2021

سەرۆکی زانکۆی نۆلج سەردانی کۆنسوڵی گشتی چینی دەکات


پ.ی.د. کەیهان زرار غەفور، سەرۆکی زانکۆی نۆلج بە یاوەری پ.ی.د.عەلی کەتان بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی نۆڵج سەردانی نیشینگەی کۆنسوڵی گشتی چینی لە شاری هەولێر- دریم سیتی لە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی ٣/٨/٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی بەیانیان کرد. بە بانگهێشتێک لە لایەن کۆنسوڵی گشتی چینی لە هەولێر بەڕێز نی ڕووچی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر دیدگا و ئامانجەکانی زانکۆی نۆلج بۆ ئەوەی بەڕاستی ببێتە زانکۆیەکی نێودەوڵەتی لە ڕێگای سازدانی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکانی تر لە سەرانسەری جیهان. و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی زانکۆ و کۆمپانیا چینییە جیاوازەکان کە دەتوانن بیگێڕن لە دەوڵەمەندکردن و بەرەوپێشبردنی هەرێم بە بوونی زانکۆی نۆڵج وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان لە ڕابەریکردنی چالاکی ئەکادیمی و توێژینەوەی هاوبەشی جیاواز. هەروەک بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە خواستی زانکۆی نۆلج دا لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە چینییانە لەسەر ئاستە جیاوازەکان بۆگرتنەوەی بوارە جۆراوجۆرەکان کە لە بەرژەوەندی هەردوولا دەبێت.

بەڕێز کۆنسوڵی گشتی پێشوازی لە بیرۆکەی ئەم هەماهەنگییە کرد و بەڵێنیدا بە بەردەوامپێکردنی ئەم هەوڵدانە لە داهاتوویەکی نزیکدا. مژاری زۆر گفتووگۆی لەسەرکران هەروەک بەشداریکردنی هەندێک کۆمپانیای بیناسازی چینی لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی ڤیلای نیشتەجێبوونی داهاتوو لە کەمپەسی زانکۆی نۆلج. هەروەها گفتووگۆکرا لەسەر پاڵپشتیکردنی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی داهاتووی زانکۆی نۆلج ( ICACS21)و (EAI FoNeS-IoT 2022) کە بە دانانی هەواوی و کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆجیای زانیاری وەک لایەنی سپۆنسەری بەربژێرکراو.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دیاری وەک یادگاری کە لۆگۆی زانکۆی نۆلجی لەسەرە پێشکەشی بەڕێز کۆنسوڵی گشتی کرد. سەردانیکردنەکە کۆتایی پێهات لە کاتژمێر ١١ی بەیانی و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ تەواوی بابەتەکان کە گفتووگۆی لەسەرکرا.

پەیوەندی تەلەفوونیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]