Knowledge University President Participates in the Association of Arab Universities Meeting in Cairo
Knowledge University President Participates in the Association of Arab Universities Meeting in Cairo
Professor Dr. Ahmed Anwar Dzeyee, President of Knowledge University, participated in the Association of Arab Universities meeting alongside the President of Erbil Polytechnic University and representatives of Salahaddin University-Erbil, Erbil Polytechnic University, Sulaimani Polytechnic University, and the University of Duhok.
The three-day meeting, hosted by Misr University for Science and Technology (MUST) in Cairo, Egypt, focused on the Association’s Summer Training Program for university students, scheduled to take place in July. As part of this year’s program, Knowledge University will participate with eight students.
During the meeting, a special recognition was presented to Knowledge University and its President, Professor Dr. Ahmed Anwar Dzeyee, in appreciation of the University’s outstanding role and successful hosting of students from Arab universities during the 2025 Summer Training Program. The recognition reflects Knowledge University’s continued commitment to strengthening academic cooperation and fostering regional partnerships among Arab higher education institutions.
سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بەشداری کۆبوونەوەی یەکێتی زانکۆ عەرەبییەکانی لە قاهیرە کرد
بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، بە هاوبەشی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و نوێنەرانی زانکۆکانی سەلاحەدین، پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی دهۆک، بەشداری کۆبوونەوەی یەکێتی زانکۆ عەرەبییەکانیان کرد کە تایبەت بوو بە بەرنامەی ڕاهێنانی هاوینەی فێرخوازان لە زانکۆ عەرەبییەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە میوانداری زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە شاری قاهیرەی میسر بەڕێوە دەچێت. بەپێی بەرنامەی ئەمساڵ، زانکۆی نۆڵج بە هەشت فێرخواز بەشداری بەرنامەی ڕاهێنانی هاوینە دەکات، کە لە مانگی تەمووز ئەنجام دەدرێت.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ڕێزلێنانێکی تایبەت بۆ زانکۆی نۆڵج و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئەنجامدرا، بە پێزانینی ڕۆڵی کاریگەر و هەوڵەکانی زانکۆ لە پێشخستنی هاوکارییە ئەکادیمییەکان، بە تایبەتی میوانداری قوتابیانی زانکۆ عەرەبییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥، کە بە سەرکەوتوویی لەلایەن زانکۆی نۆڵجەوە بەڕێوەچوو.