From Concept to Creation؛ Knowledge University Interior Design Students Showcase Final Projects
The Department of Interior Design Engineering at Knowledge University hosted an exhibition featuring the final projects of its talented first-stage students. The showcase centered on the intricate concepts of Master Bedroom design, marking a milestone in the students' practical journey.
By experimenting with lighting, textures, and color palettes, these future engineers demonstrated that great design lies in the details. The exhibition was attended by the University President, Prof. Dr. Ahmed Dezaye, who expressed his immense pride in their hard work and the innovative ways they transformed simple spaces into serene sanctuaries.
لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی؛ فێرخوازانی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆ پڕۆژەکانی خۆیان خستە ڕوو
بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆی نۆڵج پێشانگایەکی بۆ خستنەڕووی دوایین پڕۆژەکانی فێرخوازانی قۆناغی یەکەم ڕێکخست. پێشانگاکە سەرنجی خستبووە سەر وردەکارییەکانی دیزاینی ژووری نووستنی سەرەکی (Master Bedroom)، کە تێیدا فێرخوازان لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی ڕووناکی، تێکستەر و ڕەنگە جیاوازەکانەوە سەلماندیان کە دیزاینی سەرکەوتوو لە وردەکارییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.د. احمد دزەیی، ئامادەی پێشانگاکە بوو و شانازی قووڵی خۆی بۆ ماندووبوون و بیرۆکە داهێنەرانەکانی فێرخوازان دەربڕی کە توانیویانە شوێنێکی سادە بۆ پەناگەیەکی ئارام بگۆڕن. زانکۆی نۆڵج بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی خوێندنی پراکتیکی بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاڕی کار.