Celebrating Top Winners of UNICEF and Hasar Innovation Training
In a significant stride toward fostering youth-led innovation, the College of Engineering at Knowledge University, in strategic partnership with UNICEF and the Hasar Organization, has successfully concluded its intensive Project Development Training Program.
The program culminated in a final evaluation session where students presented pioneering solutions centered on Green Innovation and Social Entrepreneurship. This initiative serves as a vital bridge between academic excellence and sustainable practical application.
After rigorous assessment, we are honored to announce the top three winning projects, recognized for their ingenuity, feasibility, and societal impact:
- Chezhi Kurdawari
- Fresh Blooms, Local Roots
- Nzar Mushroom
We extend our deepest congratulations to the winners and all participants. Their dedication reflects KNU’s commitment to empowering the next generation of leaders in environmental protection and social development.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەشەپێدانی توانای گەنجان، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی نۆڵج (KNU)، بە هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ڕێکخراوی یۆنیسێف (UNICEF) و ڕێکخراوی هەسار، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە بەرنامەی ڕاهێنانی چڕی (Project Development) هێنا.
ئەم خولە بە دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان کۆتایی هات، کە تێیدا خوێندکاران چەندین بیرۆکەی پێشەنگیان لە بوارەکانی داهێنانی سەوز و کارسازیی کۆمەڵایەتیدا خستە ڕوو. ئەم دەسپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەیەکگەیشتنی زانستی ئەکادیمی و جێبەجێکردنی پراکتیکی لە پێناو داهاتوویەکی بەردەوامدا.
دوای هەڵسەنگاندنی ورد، بە شانازییەوە سێ پڕۆژەی سەرکەوتوو وەک براوە دەستنیشانکران کە خاوەن بەرزترین ئاستی داهێنەرانە و کاریگەری بوون:
١- چێژی کوردەواری
٢- گوڵی گەش، ڕەگی ڕەسەن
٣- قارچکی نزار
گەرمترین پیرۆزبایی لە براوەکان و سەرجەم بەشداربووان دەکەین. ماندووبوونی ئێوە هەوێنێکە بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەمان.