The Environmental and Health Impact of Oil Well Fires and Acid Rain
بابه‌تێك كه ئه‌م ڕۆژانه زۆر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه باس ده‌كرێت، بریتییه له سووتانی نه‌وت له‌و پاڵاوگانه‌ی كه تایبه‌تن به كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وت لە تانكییهكاندا، هه‌روه‌ها له بیره نهوتهكانیشدا. ئه‌وه‌ی كه ده‌سووتێت ته‌نها سووته‌مه‌نی نییه، به‌ڵكو چه‌ند تێكه‌ڵه و پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراویی تێدایه كه پێكهاتوون له گازه جیاوازه‌كان و چه‌ند گهردهیلێكی ورد؛ ئه‌وانه هه‌موویان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ و پیسبوونی هه‌وا.
دروستبوونی بارانی ترشەڵۆک
ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كان تووندتر ده‌كات، ئه‌و گازه ژه‌هراوییه سهرهكیانەن کە بریتین له گازی گۆگرد و نایتریك. ئه‌م گازانه کاتێک بەشێوەی هه‌ڵم به‌ره‌و ته‌به‌قه‌كانی هه‌وا ده‌چن، له‌وێدا تێكه‌ڵ ده‌بن و ده‌بنه هۆی دروستبوونی ماددە ترشەڵۆکەکان وه‌ك ترشی نایتریك و ترشی گۆگرد.
ئه‌م ترشانه كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه. ئه‌م گازانه بۆ مه‌سافه‌ی هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌و شوێنه‌ی لێی دروست بوون ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه و كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕووەک، ئاوی ژێرزه‌وی و تەنانەت باڵاخانهكانیش.
نموونه‌یه‌كی مێژوویی (شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌م)
ئێمه ئه‌مه‌مان به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار له كاتی شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌مدا بینی، كاتێك بیره نه‌وته‌كانی کوێت سووتێنران. به‌هۆی مه‌سافه‌ی دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه، دووكه‌ڵه‌كه له کوێته‌وه گەیشتە كوردستان و هه‌ورێكی ڕه‌شی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان دروست كرد. ئه‌مه لێکەوتەی ژینگه‌یی و ته‌ندروستیی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كان
له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه دەبێت، وه‌ك:
● ڕه‌بۆ
● تەنگەنەفەسی / نەخۆشییەکانی سنگ (به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان و به‌ساڵاچووان).
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین ئه‌م كاره‌ساته ته‌نها ژینگه‌یی نییه، به‌ڵكو كاره‌ساتێكی مرۆییه و كاریگه‌رییه‌كی تووندی له‌سه‌ر تێكدانی پێكهاته‌ی ڕووەک و ته‌ندروستیی گشتی هه‌یه.
د. خەسرۆ دزەیی