
Knowledge University Sponsors Special Event for 12th Grade Graduates in Soran and Rawanduz
Soran, Kurdistan Region
In collaboration with UniEvent Center and under the sponsorship of Knowledge University, a special ceremony was organized at the Independent Administration of Soran Hall for 12th grade graduates from Soran and Rawanduz.
The program featured a seminar presented by Dr. Hejar Salim, Mr. Shahram, Mr. Sinar Salim, and Mr. Yousif, focusing on effective preparation for the university admission process. Representing Knowledge University, Mr. Dler Qadir Ahmed, Head of the University Office and Knowledge Technical & Vocational Institute in Soran and Rawanduz, delivered a presentation and special video showcasing the university’s vision, programs, and opportunities. In addition, participants received Knowledge University gift packages and souvenirs.
The event concluded with appreciation extended to Mr. Shahram, Mr. Yousif, and the Zakonline team for their outstanding efforts in supporting both the Erbil and Soran events through UniEvent Center.
#پۆلی12
ئەمڕۆ شەممە ( 13 ئەیلول، 2025) لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سهربهخۆی سۆران، سەنتەری (یونی ئیڤێنت) بە سپۆنسەری زانکۆی نۆڵج، هەستان بە ڕێکخستنی بۆنەیەکی تایبەت بە دەرچووانی پۆلی 12 له سنوری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران و ڕهواندز، کە تێیدا هەریەکە لە (د.هەژار سالم، م. شهرام و م. سنار سالم و م. یوسف) سیمیناری تایبەتیان بە شێوازی ئامادەسازی فێرخواز بۆ پرۆسەی وەرگیرانی لە زانکۆ پێشکەش کرد.
جێی باسە لەم بۆنەیەدا، نوێنەری زانکۆی نۆڵج (م.دلێر قادر ئەحمد) بەرپرسی ئۆفیسی زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی نۆڵج لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕواندوز لەڕێی پرێزنتەیشن و ڤیدیۆی تایبەتەوە، پوختەیەکی دەربارەی زانکۆی نۆڵج پێشکەشی ئامادەبووان کرد و لەهەمان کاتدا جانتای تایبەت و دیاری جۆراوجۆری زانکۆی نۆڵجی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
هەر بەو بۆنەیەوە سووپاسی م. شهرام و م. یوسف و م. ئاکاری زانکۆلاین بەرپرسان لە سەنتەری یونی ئیڤێنت دەکەین بە سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامدا و هاوکارمان بوون لە هەردوو ئیڤێنتی هەولێر و سۆران.