Knowledge University Ranks Third Among Private Universities in Kurdistan Region in Latest WoS Research Papers Rankings | Knowledge University
  • 09-01-2023

Knowledge University Ranks Third Among Private Universities in Kurdistan Region in Latest WoS Research Papers Rankings | Knowledge University

زانکۆی نۆلج لە نوێترین ڕیزبەندی
Web of Science Research Papers and its Citation (WoS)
توانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێت.


ئەم سەرکەوتنەش گەواهیدەرە لەسەر ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی نۆلج و پابەندبوونیان بە بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج و سەرجەم قوتابییان و مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی نۆلج دەکەین.

WOS
بنکەیەکی زانیارییە لە توێژینەوەی زانستی کە لە گۆڤار و کتێب و کۆنفرانسی ئەکادیمی پێک دێت و بە یەکێک لە بەناوبانگترین سەرچاوەکانی توێژینەوەی زانستی دادەنرێت لە جیهاندا و زانیاری وردیان هەیە لەسەر ژمارەی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن زانکۆکانەوە بڵاو کراونەتەوە و هەروەها ژمارەی ئەو جارانەی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانی دیکەوە ئاماژەیان پێ کراوە.

بەشداری کردن لە ڕیزبەندی WoS دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ زانکۆی نۆلج چونکە کوالێتی بەرز و کاریگەری و ئاستی ئەو توێژینەوەکانی زانکۆ نیشان دەدات و بەرچاوڕوونییەکی باش دەداتە خوێندکاران و مامۆستایان و ڕێگەیان پێ دەدات بزانن کام زانکۆ توێژینەوەی کوالێتی بەرز و کاریگەر بەرهەم دەهێنێت.

زانکۆی نۆلج پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان بەدەست هێناوە و ئەم دەستکەوتەش بەهۆی پابەندبوونی زانکۆیە بە پێشخستنی زانست و بەشداریکردن لە کۆمەڵگای زانستیدا دەخاتە ڕوو.

ئێمە لە زانکۆی نۆلج شانازی بەم دەستکەوتە دەکەین و هیوای بەردەوامی لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و گەورەتر بۆ زانکۆکەمان دەخوازین.

- بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی نۆلج


Knowledge University has achieved third place among all private universities in the Kurdistan Region in the latest Web of Science (WoS) Research Papers rankings. This is a significant achievement for the university, as WoS is a highly respected database of scientific research, including journals, books, and academic conferences. Participation in these rankings demonstrates the high quality and effectiveness of Knowledge University's research and provides students and faculty with an understanding of which institutions are producing high-quality work. The university attributes this achievement to its commitment to advancing science and contributing to the scientific community. We at Knowledge University are proud of this accomplishment and wish the university continued success.

اتصل بنا

التسجيل: +964 750 3000 600
التسجيل: +964 750 3000 700
الرئاسة: +964 750 3000 800

ارسل لنا عبر البريد الإلكتروني

[email protected]