Knowledge University held a ceremony on Kurdistan Flag Day | Knowledge University
بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/١٥ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە ناو کەمپەسی زانکۆ، زانکۆی نۆڵج هەڵسا بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی (ڕۆژی ئاڵا) کە لە چەندین چالاکی جۆراوجۆری کلتووری و هونەری و نەتەوەیی پێکهاتبوو. بەو بۆنەیەوە مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیانی و ئازیزی زانکۆکەمان بۆ زیاتر بەرز ڕاگرتن و نیشاندانی ڕێز و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و شانازیکردن بە نەتەوەمان (کوردبوونمان)، بە پۆشینی جلی کوردی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون و هەروەها قوتابیانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمەکەدا.