Knowledge University Signs Agreement with Erbil General Directorate of Health
Representing Knowledge University, Asst. Prof. Dr. Mohammad Aziz Saeed, Director of Scientific and Research Affairs, met with Mr. Ibrahim Abdullah Rasul, Director of Contracts at the Erbil General Directorate of Health, and signed an agreement.
According to the contract, Knowledge University students will undergo training at public hospitals in Erbil for a duration of one year on a rotational basis, following a program designed by Knowledge University's colleges in cooperation with the hospitals.
On the other hand, Dr. Dlovan Mohammad Fattah Jalal, General Director of Health in Erbil, welcomed Asst. Prof. Dr. Mohammad Aziz Saeed, and together they announced the signing of the agreement.
Through this agreement, Knowledge University students will officially be able to conduct summer training and clinical practice in public hospitals.
زانکۆی نۆڵج گرێبەستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر واژۆکرد
بە نوێنەرایەتی زانکۆی نۆڵج، پ.ی.د. محمد عزیز سعید، بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و توێژینەوەکان، بەڕێز ئیبراهیم عبدالله رەسوڵ، بەڕێوەبەری گرێبەستەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کۆبوونەوە و گرێبەستێکیان واژۆ کرد.
بەپێی ئەو گرێبەستە فێرخوازانی زانکۆی نۆڵج، ڕاهێنان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەولێر ئەنجامدەدەن بۆ ماوەی یەک ساڵ و بەشێوەی خولاو بەپێی ئەو بەرنامەیەی کۆڵێژەکانی زانکۆی نۆڵج بە هاوکاری نەخۆشخانەکان دایدەڕێژن.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز دکتۆر دلۆڤان محمد فتاح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر پێشوازی لە پ.ی.د. محمد عزیز سعید کرد و بەیەکەوە واژۆی گرێبەستەکەیان ڕاگەیاند.
بەم شێوەیە فێرخوازانی زانکۆی نۆڵج، بەشێوەی فەرمی دەتوانن مەشقی هاوینە و ڕاهێنان لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجام بدەن.