condolence letter
پرسەنامە…
زۆر بەداخەوە بۆ لەدەستدانی کاکە هەلکەوت عزیز ، ئەو پەیامنێرە لێهاتووەی رووداو لە بەغدا ، خوالێخۆشبوو میوانی رۆژانەی هەموو مالێک بوو خۆشەویسترین کەس بووە لای بینەران چونکە رۆژانە بەدواداچوونەوی قوتی میللەتی دەکرد لە بەغدا ، نوێترین هەوالی خۆشی مووچەو سەرجەم هەوالەکانی هەرێمی دەگەیاندە هەموو مالێکی دانیشتووی هەرێمە خۆشەویستەکەمان ، خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و عومری درێژ بۆ خانەوادەکەی ، خوای گەورە سەبووری سەرجەم میللەتەکەمان و هاوکارانی لە رووداو دۆستانی بدات. روحی شاد بێت و انا للە وانا الیە راجعون .
براتان / پرۆفیسۆر دکتۆر أحمد دزەیی
سەرۆکی زانکۆی نۆلج تایبەت لە هەولێر
٨ / ٦ / ٢٠٢٦