First International Conference on Administrative and Legal Sciences and Prospects for Renewal and Innovation

First International Conference on Administrative and Legal Sciences and Prospects for Renewal and Innovation

لە ژێر چاودێری بەڕێز د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢  بەشەکانی کۆلێژی بەڕێوەبردن و زانستە داراییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی نۆڵج هەڵسان بە ئەنجامدانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی: یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستە کارگێڕی و یاساییەکان و ئاسۆیەکانی نوێبوونەوە و داهێنان.

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج  و بە سەرپەرشتی هەریەکە لە بەڕێزان پ.د.رعد ادهم عبدالحمید ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ.ی.د.خالد عبدالحمید عبدالمجید مامۆستا لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و زانستە داراییەکان بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر  بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دوا بە دوای ئەمە بەڕێز کاک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتاری خۆی پێشکەش کرد .

شایەنی باسە هەریەکە لە بەڕێزان د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و  بەڕێز مامۆستا احمد کانى بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و و بەڕێز پ.د.نورەدین اسماعیل سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و چەند کەسایەتییەکی تر و سەرجەم مامۆستایان و توێژەران  و پسپۆڕانی بواری زانستە کارگێڕی و یاساییەکان  ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون

 

قسەکەرەکان:

د.ئاراس قادر خۆشناو

دادوەر ڕزگار محمد امین

 

ئامانجەکانی کۆنفرانسەکە:

١. ڕەخساندنی دەرفەتی توێژینەوەی زانستی  بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا

٢. ئاڵوگۆڕی بیروڕاو بۆچوون و ئامۆژگارییەکان لەچوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا

٣. فراوانکردنی بواری بەشداری توێژینەوە بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی).

٤. هاندانی ئەو مامۆستایانەی کە پسپۆر و توێژەرن و ئەوانەی کە بەنیازن بەشداری بکەن بە مەبەستی سوود وەرگرتن لەو بەهرە و شارەزاییەی کە دەستەبەرکراوە بەمەبەستی پەرەپێدانی شارەزایی و زانیاری زانستییان

٥. گونجاندنی شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی)  و گواستنەوەیان بۆ واقیعێکی زیندووی دەستەبەر.

٦. دامەزراندنی فەلسەفەی داهێنەرانە لە ڕێگای دۆزینەوەی ژینگەیەکی زانستی کە توانای نوێنکردنەوەو داهێنانی هەبێت

٧.بەهێزکردنی ڕۆڵی زانکۆکان لەخزمەتکردنی کۆمەڵگەدا

اتصل بنا

التسجيل: +964 750 3000 600
التسجيل: +964 750 3000 700
الرئاسة: +964 750 3000 800

ارسل لنا عبر البريد الإلكتروني

[email protected]