College of Law held a practical virtual court
ياسا ڕێگا نادات كە تاكەكان بە دەستى خۆيان مافەكانيان وەربگرنەوە، لە بری ئەمە مافى داوەتە هەموو تاكێك كەوا داواكانيان بەرز بكەنەوە بۆ لاى دەوڵەت کە خۆی لە دادگا دەبینێتەوە، و ئەمە یەکێکە لە مافە گشتییەکان کە ناکرێ بە هیچ جۆرێک وازی لێبهێنرێت، و دەستووری عێرِاقی بەركار و پەیمانە نێودەوڵەتتییەکان ئاماژەیان بەم خاڵە کردووە.
ئامانجی سەرەکی دادگا بریتییە لە مسۆگەرکردنی پارێزگاری یاسایی بۆ خەڵکی بە بێ جیاوازی، وئەم ئامانجە نایەتە دی ئەگەر دادوەران و پارێزەران زیرەک و لێهاتوو نەبن، لەبەر ئەم هۆیە پێویستە قوتابیانی یاسا زانیاری تەواویان هەبێت بە ڕێکارەکانی دادگایی کردن بە شێوەیەکی کرداری، هەر بۆیە قوتابیانی قۆناغی پێنجەم لە بەشی ياسا/ کۆلێژی ياسا/ زانکۆی نۆڵج هەڵسان بە ئەنجامدانی دادگایەکی گریمانەیی بە شێوەیەکی کرداری کە بوە هۆی سوود گەیاندن بە خۆیان و هەموو قوتابیانی قۆناغەکانی تریش.