كۆلێژی ئەندازیاری

كۆلێژی ئەندازیاری: کۆلێژەکەمان هەوڵ دەدات بۆ هێنانەكایەی کلتورێکی فێربوون کە خوێندکار ئامادە بکات و بەشدارێکی سەرەکی بن بۆ کۆمەڵگە لە ڕێگەی بەهرە تەکنەلۆژی و پیشەیی و کەسیەکانیان. فاکەڵتی ئێمە و قوتابیەکانمان لە ژینگەیەکی هزری و چەمکی نوێدا گەشە دەکەن کە تێگەیشتن لە زانست و ئەندازیاری فراوان دەکات، ئامانجی ئێمە لە كۆلێژی ئەندازیاری ئەوەیە کە ئەو توانایە گەشە پێبدەین کە قوتابیان ببنە سەرکردەی ئایندە و پێشڕەوی پیشەسازی، ئامادە بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئالێنگارییەكان و دەرفەتەکان بقۆزنەوە لە توێژینەوەدا . کۆلێژی ئەندازیاری بەرنامەی نایاب پێشکەش دەکات لە بواری نەوت و ئەندازیاریی ژینگەدا. ئێمە جگە لەوەی سەرکردەیەکی داهێنەربووین لە فێركردنی ئەندازیاریدا، هەوڵ بۆ جێبەجێکردن و بۆ پێشخستنی جوڵانی ئابووری هەرێم و بەردەوامبوون لە پێشبڕکێ و ڕاگرتنی ئاستی ژیان لە ڕێگەی هەوڵ و پاڵپشتیمان بۆ تەکنەلۆژیا و داهێنان و دابینكردنی هێزی کاری جۆراوجۆر و فێربوونی بەردەوام. هەروەها کۆلێژەکەمان بە شێوەیەکی بەهێز پابەندە بە ئامادەکردنی قوتابیان لەسەر ستراتیژی گشتی زانکۆکە لە بوارەكانی وزە و ژینگە و چارەسەری بەردەوام . ئەمە شوێنێکە کە قوتابی و فەرمانبەر تێیدا سەركەوتون.