KNU President Extends Condolences to Rudaw CEO
  • 08-06-2026

KNU President Extends Condolences to Rudaw CEO

Prof. Dr. Ahmed Dezaye, President of Knowledge University in Erbil, has issued an official message of condolence to Mr. Ako Mohammed, the CEO of Rudaw Media Network, following the deeply saddening passing of the talented Baghdad correspondent, Halkawt Aziz.

In his message, Prof. Dr. Ahmed Dezaye highlighted the impactful role the late journalist played within the community, noting that his daily reporting made him a welcomed and beloved figure in every household across the Kurdistan Region. Halkawt Aziz was highly regarded for his dedicated coverage of public livelihood matters, budgetary developments, and salary updates directly from Baghdad. The President extended his prayers for the departed soul, wishing strength, comfort, and patience to his family, his colleagues at Rudaw, and the entire nation.

 

سەرەخۆشی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بۆ بەڕێز ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی میدیایی ڕووداو

بەڕێز پ.د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج لە هەولێر، نامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری لێهاتووی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو (هەڵکەوت عەزیز).

دەقی نامەکەی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج:

بۆ برای بەڕێزم کاکە ئاکۆ

زۆر بەداخەوە بۆ لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، ئەو پەیامنێرە لێهاتووەی ڕووداو لە بەغدا. خوالێخۆشبوو میوانی ڕۆژانەی هەموو ماڵێک بوو، خۆشەویستترین کەس بوو لای بینەران چونکە ڕۆژانە بەدواداچوونی بۆ قووتی میللەت دەکرد لە بەغدا؛ نوێترین هەواڵی خۆشی مووچە و سەرجەم هەواڵەکانی هەرێمی دەگەیاندە هەموو ماڵێکی دانیشتووی هەرێمە خۆشەویستەکەمان.

خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و عومری درێژ بۆ خانەوادەکەی بنووسێت. خوای گەورە سەبووری سەرجەم میللەتەکەمان، هاوکارانی لە ڕووداو و دۆستانی بدات. ڕۆحی شاد بێت و إنا لله وإنا إليه راجعون.

براتان / پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی
سەرۆکی زانکۆی نۆڵج لە هەولێر
٢٠٢٦/٦/٨