
Knowledge University Marks 10th Anniversary of Kurdish-German Friendship Association
Erbil, May 25, 2025
Prof. Dr. Mohammed Aziz Saeed, head of International Relations at Knowledge University, represented the university at the 10th anniversary ceremony of the Kurdish-German Friendship Association, held at Sheraton Hotel, Erbil.
The event gathered key figures including the Governor of Erbil, diplomats, government officials, academics, and cultural leaders. Speeches highlighted the Association’s role in strengthening ties between Kurdistan and Germany, especially in areas of culture, education, health, and social development.
A new public service project was also announced, focusing on family welfare, education, youth, and health.
Knowledge University expressed its congratulations and reaffirmed support for ongoing collaboration with the Association, emphasizing its commitment to international partnerships and community service.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥\٥\٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد عزیز سعید بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بە نوێنەرایەتی زانکۆی نۆڵج بەشداریکرد لە مەڕاسیمێكی شایستەدا یادی(10) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان و ئە ڵمانیا. مەرایمەکە لە هۆتێل شیراتونی هەولێر بەڕێوەچوو.
بەڕێزان پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە قونسوڵ ونێردەی ووڵاتان و بەڕێزان لە بریكار و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەنجومەنی باڵای خانمان و بەڕێوەبەری گشتی توندو تیژی ئافرەتان و سەرۆكی یەكێتی نووسەران و بەڕێزان لە بەرپرسانی حكومەت و ئەكادیمی و ڕۆشنبران دەستەی سەرۆكایەتی و زانکۆ و پەیمانگە حكومی ناحكومی یەكان و لەگەڵ كۆمەڵێك مێوان ، مەڕاسیمێكی تایبەت بە یادی دامەزراندنی كۆمەڵەكە و دەستپێشخەری (پڕۆژەی خزمەتگوزاری) كۆمەڵەى ناوبراو بەڕێوەچوو ...
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند وتارێک دەستی پێکرد و لەووتارەكان وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزارندنی ئەو كۆمەڵەیە سەرنج خرایە سەر كارەكانی كۆمەڵەو كەوەك پردێكی پەیوەندی لە نێوان كوردستان و ئەڵمانیا كاردەكەن بۆ سوودی هەردوولا وەك پردێكی پتەوە لەڕووی كەلتوری وڕۆشنبیری و زانستی كۆمەڵایەتی و تەندروستی.
هەر لەو مەراسیمەدا، كومەله پروژەى راويژكارى خزمەتگوزارى خوى راگەياند كه چەندين بوار له خوى دەگرى وەكو بوارى كاروبارى خيزان ، بەرزكردنەوەى ئاستى پەروەرده وفيركردن ، كوچكردن ، تەندروستى ، گەشەپيدانى مرويى ، ژينگهو گەلێ بواری تر. له م پروژەیه راويژ به شيوەیەكى خوبەخش پيشكەش تاك وخيزان دەكرى ، ئامانجى ئەم پروژەيه خزمەتكردنى كومەلگەی کوردیە.
ئێمەش وەکوو نوێنەری زانکۆی نۆڵج کە ڕێکەوتنامەمان لە گەڵیاندا هەیە، سووپاسی زانکۆی نۆڵج و پیرۆزباییمان پێگەیاندن و پاڵپشتی زانکۆی نۆلجمان بۆ دووپاتکردنەوە و هیوای سەرکەوتنمان لە کارەکانیاندا بۆ خواستن.