کاریگەریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ستافی ئەکادیمی لەسەر ماڵپەڕی زانكۆ
ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 18/4/2021 كۆلێژی زانست بەشی زانستی كۆمپویتەر، سیمینارێكیان ڕێكخست بۆ ستافی ئەكادیمی زانكۆی نۆلج بە ناونیشانی:
"کاریگەریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ستافی ئەکادیمی لەسەر ماڵپەڕی زانكۆ"
لەلایەن مامۆستا "مصطفى زهير" پێشكەشكرا.سیمینارەكە تایبەت بوو بە چۆنیەتی و كاریگەری بەستنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی مامۆستا و ستافی ئەكادیمی زانكۆی نۆلج لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی زانكۆ، ئەمەش بۆ كار ئاسانی زیاتری مامۆستایان و هەروەها بۆ زیاتر بینین و سەردانیكەری ماڵپەڕی زانكۆی نۆلج.