کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ فەرمانبەران و ستافی زانکۆی نۆلج
  • 04-04-2021

کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ فەرمانبەران و ستافی زانکۆی نۆلج

ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 4/4/2021، بەڕێز "پ.ی.د. كیهان زرار غفور" سەرۆكی زانكۆی نۆلج، بە یاوەری بەڕێز "پ.ی.د. عماد صدرالدین حمید" یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ، كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ فەرمانبەران و ستافی زانكۆی نۆلج ئەنجامدا. سەرەتا سەرۆكی زانكۆ دەست خۆشی و ستایش و پێزانینی زانكۆی گەیاندە ئامادەبووان لە بەرامبەر ڕایكردنی كارەكان و هەوڵ و ماندووبوونی فەرمانبەران لە ئەركەكانیان. بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوون بە كۆمەڵێك ڕێنمایی و ڕێكاری نوێ كە لە داهاتوودا ستافی زانكۆ ئەنجامی بدەن و لە كۆتاییشدا باس لە گرنگی و ڕۆڵی فەرمانبەران لە بەرەوپێش چوونی زانكۆ كرا و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800