پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی، بە ناوی خۆمان و سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی نۆلج، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆكەمان دەکەین، هیوادارین هەموو ساڵ و هەموو كاتێكتان خۆشی وبەختەوەری بێت
.جگە لە هاتنی بەهار و نوێبونەوەی سرووشت، نەورۆز هەڵگری پەیامی ژیان و هیواكان و ئازادیخوازییە و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ زوڵم و چەوساندنەوە
.ئاواتەخوازین ئەم نەورۆزە ببێتەمایەی خێرو خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و هاتنەی دی گشت ئاواتەكان و زاڵبوون بەسەر هەموو كۆسپ و ئاستەنگەکان
.لە کۆتاییدا جارێکی تر جەژنی نەورۆز لە هەمو لایەکتان پیرۆز بێت و هەر بژین بەشادی و خۆشی
سەرۆکایەتی زانكۆی نۆلج
2021/3/20